کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکەم پانێلی خۆی بەڕێودەبات

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەى ٩ی تشرینی یەکەمی و رۆیشتنی رێبەر ئاپۆ لە سوریا و دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکەم پانێلی خۆی بەڕێوە دەبات.

کۆمیتەکە لەبارەی پانێلەکەوە رایگەیاندووە، رێبەر ئاپۆ لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی هەموو ئەشکەنجە جۆراجۆرەکانی پیلانگێڕان وەستاوە و نەک هیچ پاشەکشەیەکی بەرامبەر ببە داوا رەواکانی گەلی کورد و ئازادی و دیموکراسی نەکردووە، بەڵکو بە نووسینی چەندین کتێب و ئافراندنی فەلسەفە و پارادیمی تایبەت پیلانی پیلانگێڕانی پووچ کردووەتەوە.

راشیانگەیاندووە، قورسترین گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکانی رێبەر ئۆجالان بە بەرچاوی هەموو رێکخراوەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ کاردانەوەیەکیان لە دژی ئەو پێشێلکارییانە نییە.

ئەوەشیان راگەیاندووە، رێبەر ئۆجالان هەموو ژیانی خۆی بۆ رزگاریی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تەرخان کردووە، بۆیە ویژدان، ئەخلاق، بەرپرسیاری و لۆژێک پێمان دەڵێت، ئەوەى لە تواناماندایە دەبێت بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەکاری بهێنین.

لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، لەبەر ئەوەش ئێمە وەک کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە رۆژهەڵات و ئێران لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ یەکەم پانێلی خۆمان بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەبەین، کە هاوکاتە لەگەڵ چوونەدەرەوەی رێبەر ئۆجالان لە سوریا و دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژیان.

پانێلەکە لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ناوەندیی ئەوروپا لەلایەن نگین شێخولئیسلامی و ئەمیر بابەکری بە بەشداریی ۱.  موراد عەزیمی، ۲.  شیجا کەلهوڕ، ۳.  مریەم فەتحی، ۴.  ئەسغەر سەلیمی، ۵.  بەهرام رەحمانی، ۶.  سەعید ساعدی بەڕێوەدەچێت.

ناونیشانی زوومی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان

https://us02web.zoom.us/j/85313981338

ناونیشانی کەناڵی یوتیوبی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان

https://www.youtube.com/channel/UCBMVxRsMDdhF0vxY-cBSC2w

تلگرامی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان

kampaineAAOcalan@

ژ.ت