کۆنفراسی گەنجان لە بەیرووت لە دووەم ڕۆژدایە
لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژی دووهەمینیدا بەردەوامە.
لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژی دووهەمینیدا بەردەوامە.
بە درووشمی "گەنجان و بونیاتنانی پاشەڕۆژێکی ئازاد" کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ڕۆژی دووهەمدا بە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتان بەردەوامە.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا گەنجان لەسەر بابەتەکانی قڕکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەژاری، خەباتخۆری، کێشە ئابوورییەکان، بێکاری، کۆچبەری و گۆڕینی دیمۆگرافیا، لە نێو یەکتردا گفتوگۆییانکرد. هەرەوەها باس لە کاریگەرییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، شەڕی تایبەت لە سەر گەنجان و ژنان کرا.
لە هەڵسەنگاندنەکاندا ئەوە خرایە ڕوو هەموو ئەو چارەسەریییانەی لە لایەن ڕۆژهەڵاتناسانەوە سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراون ناتوانن ببنە هێزی چارەسەری کێشەکان و ڕەتکرانەوە. بەشدرابووان ئیسلامی سیاسی و پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ڕەتکردەوە. ئاماژە بەوەکرا گەنجان هێزی پێشەنگن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو دیموکراسی دەبەن.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ۆرکشۆپ ئەنجامدرا. لە ۆرکشۆپەکاندا گەنجان باسییان لە کێشەی ئاوهەوا، وێرانکردنی سروشت، ڕۆڵی گەنجان لە پێشگرتن لە قڕکردنی سروشت، دامەزراندی ژیانێکی ئەخلاقی و دروست و کێشەکانی ژنانی گەنج، ڕێبازەکانی دەسەڵاتداری کە چۆن گەنجان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاردەهێنیت کرد و گفتوگۆی چڕییان لەبارەوە کرا.
کۆنفرانسەکە بە ئەنجام نامەیەک کۆتایهات.