کەنەکە جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆز کرد
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەکەنە بە پەیامێک جەژنی سەرەتای نیسان (چوارشەممە سوور)ی کۆمەڵگەی ئێزدی پیرۆز کرد.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەکەنە بە پەیامێک جەژنی سەرەتای نیسان (چوارشەممە سوور)ی کۆمەڵگەی ئێزدی پیرۆز کرد.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگەرەی نەتەوەیی کوردسان (کەنەکە) بە پەیامێکی پێرۆزبایی، جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆز کرد و گوتی: "جەژنی چوارشەممە سوور، جەژنی کوردستانە، جەژنی کۆمەڵگەی ئێزدییە و هەڵگری مانادارییەکی ئاینی و مێژوویە."
لە بەردەوامی پەیامەکەدا کەنەکە هیوای خواستووە، جەژنی چوارشەممە سوور ببێتە بناغەی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ هەموو گەلان و کۆمەڵگەکان و هاتووە: "لەم ساتەدا کە پێشوازی لە جەژنی چوارشەممە سوور دەکەین. لە شەنگال، لە عەفرین و سەرێکانی هێرش و مەترسییەکان لەسەر باوەڕدارانی ئێزدی دێژەی هەیە. هێشتا دۆخی شەنگال ڕوون نەبووەتەوە. کێشەکانیان قوڵتردەبێتەوە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال بەردەوامە. بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە گەلی شەنگال و هێزەکانی پاراستنی ئێزدیخان دەکەین. ئەم هێرشانە درێژکراوەی هێرشەکانی داعش و دێژەدانە بە فەرمانی ٧٤."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە شەنگال بەشێکە لە خاکی کوردستان و بەهۆی تایبەتمەندییەکانیەوە بووە بە ئامانجی هێرشەکان و هاتووە: "بەم دوایانەیش حکومەتی بەغدا و چەندین هێزی دیکە، لە نێو شەنگالدا پرۆڤۆکاسیۆن دەکات. دیارە ئامەنجەکە هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی شەنگالە و بۆ ئەوەی گەلی شەنگال بێ ئیدارە و بێ پاراستن بکرێت. پێویستە ئیرادەی گەلی شەنگال بە بنەما بگیرێت. بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی پێویستە هەموو هێز و گەلەکەمان هۆشیاربن و خاوەنداری لەگەلی ئێزدیمان بکەن. دەبێت شەنگال و خەڵکەکەی و کێشەکانی شەنگال، بە شێوەیەکی تایبەت هەڵسەنگێندرێت و چارەسەر بکرێت."
لە بەشێکی دیکەی پایەمەکەدا بانگەوازی بۆ یەکڕیزی گەلی کورد کراوە و هاتووە: "پێکەوە و بۆ ئایندەی ژیانێکی شکۆدارانە، بە گوێرەی بەها، مانا و پێرۆزییە دێرینەکان بجوڵێنەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەدا کەنەکە جەختی کردوەتەوە لەوەی، پێرۆزکردنی جەژن وابەستەی سەرکەووتنە و هاتووە: "مانای جەژنی چوارشەممە سووریش، بەرپرسیارێتی و باوەڕمان لێ داوادەکات. بەم هیوا و خواستەوە، وەک کەنەکە جارێکی دیکە جەژنی چوارشەممە سوور لە کۆمەڵگەی ئێزدی، گەلی کورد و تەواوی گەلانی ناوچەکە پیرۆز دەکەین."