کەنەکە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی پیرۆزکرد

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی خۆی بە ڕاگەیاندراوێک پیرۆزکرد.

دەسەتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) ٢٥هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی کەنەکەی پیرۆزکرد.

لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا بیریهێناوەتەوە کە لە ٢٤-٢٥-٢٦/٥/١٩٩٩ لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بە بەشداری چەندین میوان و دۆستانی کورد نوێنەرانی گەلی کوردستان لێکترکۆبوونەوە و کۆنگرەی نەتەوەی کوردستانیان ڕاگەیاند.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دامەزراندی کەنەکە ڕۆژێکی مێژووی بوو. بۆ جاری یەکەمە هەموو پارت، ڕێکخستن، ڕێکخراو و پێکهاتەکانی کوردستان لێکتر کۆببنەوە و دەزگایەکی نەتەوەی دامەزرێنن. نمونەی ئەم خەباتە لە مێژووی کوردستاندا نیە. بۆیە ڕۆژێکی مێژوویە و بوو بە ڕۆژێکی پیرۆز."

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی کار و خەباتی کەنەکە دەکات و هاتوو: "کەنەکە وەک دەزگایەکی نەتەوەی و نیشتیمانی لە نێو ئەم ٢٥ ساڵەدا چەندین کار و خەباتی گرنگی ئەنجامداوە. بیر و هۆشی نەتەوەی بەرزکردۆتەوە. دیالۆگی ناخۆی بەهێزکرد. لە بواری دیپلۆماسی ناوخۆی و دەروەدا هەنگاوی مەزنی بڕییوە. کەنەکە بە کار و خەباتی ساڵانی خۆی، لە نێوان کورد و کورستانیاندا نەرینێکی ئەرێنی هێنایە ئاراوە. فۆرمەلەبوونێکی نەتەوەی و نیشتیمانی بونیاتنا."

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا ئاماژە بە ئامانجەکانی کەنەکە دەکات و دەڵێت: "چارەکە سەدەیەک بەسەر دامەزراندی کەنەکەدا دەبازدەبێت. کەنەکە لە هەوڵدانەکانی خۆی بە یەککردن و بەهێزکردنی دیپلۆماسی کوردستان گەورەتر بکات. هەوڵبدات هەموو هێزەکانی پاراستنی کوردستان لە ژێر کۆردیناسیۆنێکدا کۆبکاتەوە و بەهێزتری بکات، هەموو هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی شۆڕشی کوردستاندا بەهێزتر بکات. هەروەها کەنەکە بەبێ ڕاوەستان بۆ ئامانجی یەكێتی نەتەوەی و نیشتیمانی کاربکات."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا کەنەکە بانگەوازی کرد و دەڵێت: " کەنەکە لە ٢٥ساڵەی خۆیدا لە ژێر ڕووناکی فەلەسەفەی ئەحمەدی خانیدا جارێکی دیکە بانگەوازی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات؛ چ ڕەنگێکە، چ هێزێکە، چۆن بیر و باوەڕ و ڕامان دەکات، جیاوازی نیە، وەرنە نێو کەنەکەوە. لە ژێر چەتری کەنەکەدا جێگەیی هەموو کوردستانیان دەبێتەوە.

لەم ٢٥ ساڵەدا هەندێک ئەندام و دامەزرێنەری کەنەکە شەهید بوون و هەندێکیش گیانی خۆیان لەدەستدا. کەنەکە لە کەسێتی عیسمەت شەریف وانلی، ئیبراهیم ئەحمەد و شەهید دەنیز بولبوندا، بە دڵێکی پڕ لە گەرمییەوە هەموو شەهیدانی کوردستان  و هەموو ئەندامانی کەنەکە کە گیانیان لەدەستەداوە بە ڕێزدارییەوە یاددەکاتەوە.

بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە، ٢٥ ساڵەی دامەزراندی کەنەکە لە هەموو گەلی کوردستان و دۆستانی کوردان پێرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هێزە نەتەوەییەکان دەخوازین."