لە ٣ شار دۆزی کۆبانێ شەرمەزارکرا
لە چالاکییە جەماوەرییەکانی ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە سزادانی سیاسەتمەداران ل دۆزی کۆبانێ، شەرمەزارکرا.
لە چالاکییە جەماوەرییەکانی ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە سزادانی سیاسەتمەداران ل دۆزی کۆبانێ، شەرمەزارکرا.
ئامەد
سزادانی سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆزی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد بە درووشـمی "بۆ هەمووان ئازادی، بۆ هەمووان دیموکراسی" شەرمەزارکرا، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار و سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی تورکیا ئەرکان باش و پەرلەمانتارانی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز و سینان جیفتورک و هاوسەرۆکانی شارەوانی هەرێمەکە و چەندین نوێنەری ڕێکخراوی سیاسی و هاوڵاتی بەشداربوون.
بەشداربووان بەرەو شارەوانی ئامەد ڕێپێوانیان کرد و "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ"یان بەرزکردەوە.
ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند دان بەو بڕیارەدا نانێن و گوتی: "ئەم سزایە، سیاسییە نەوەک یاسایی".
سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی تورکیا ئەرکان باش گوتی: "کورد چۆک دانادەن و سەر نەوی ناکەن".
پەرلەمانتار سینان جیفتورک لای خۆیەوە گوتی: "ئەم بڕیارە هەرگیز یاسایی نییە".
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار گوتی: "کۆشک شکستی هێنا، مەحکومە بە شکست. گەلی کورد و شۆڕشگێڕان، خاوەنی پارێزبەندییەکی مەزنترن لە پارێزبەندی دەوڵەت، ئەویش بەرخۆدان و تێکۆشانە".
ئیستەنبوڵ
لە گۆڕەپانی ئەسینیورتی ئیستەنبوڵ بە بەشداری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و هاووتەبێژی هەدەکە ئەسەنگوڵ دەمیر و سەرۆکی گشتی ئەهەپە هاکان ئۆزتورل و سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەعید ئاسڵان، کۆبوونەوەی "ئازادی و دادپەروەری" ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان بەشداربوون و درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "کۆبانێ نەکەوت و ناکەوێت" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "سڵاو سڵاو، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" بەرزکرایەوە.
ئەدەنە
دەم پارتی سزای دۆزی کۆبانێی لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد شەرمەزار کرد. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر بەشداری چالاکییە ناڕەزایەتییەکە بوون لەبەردەم بینای پارتەکە لە گەڕەکی باربۆسای ناوچەی سەیهان.