لە ٤ شار چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا

لە چوار شار لەبەردەم زیندان چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا و بانگەوازکرا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی.

ئەدەنە

لە ئەدەنە بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی بێسەروشوێنان و بەشداری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان لەبەردەم زیندانی کورکچولەر لە چوارچێوەی چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس جەماوەری چالاکییەکەیان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەدەنە سەیفەدین ئایدەمیر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست هەڵبگیرێت، گوتی: "گۆشەگیری سەر ئۆجالان تاوانێکی مرۆڤایەتییە. هەلومەرجی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد بئافرێنن".

پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

ئامەد

بنەماڵەی زیندانیان لە هەفتەی چوارەمی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە، جەماوەر پانکارت و درووشمیان بەرزکردەوە، پاش گەمارۆدانیان لەلایەن پۆلیسەوە، جەماوەر بۆ ماوەیەکی درێژ چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

پەرلەمانتاری شارەکە، سەرحەد ئەرەن ڕایگەیاند ئەنجامدانی چالاکی و بەرزکردنەوەی درووشم تاوان نییە، بەڵکو گۆشەگیری ئیمراڵی تاوانە و گوتی: "هەموو دووشەممەیەک دژی گۆشەگیری لێرە دەبین".

ئێلح

لە ئێلح بنەماڵەی زیندانیان ویستیان لەبەردەم زیندانی جۆری T ی قۆبان چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجام بدەن، پێش گەیشتنی جەماوەر، بە بڕیاری پارێزگار و بە پاساوی بڕیاری قەدەغە نزیکەی کیلۆمەترێک لەبەردەم زیندانەکە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی بنەماڵەی زیندانیان قسەکرا، تیشکخرایەسەر گۆشەگیری سەر زیندانیان و دووپاتکرایەوە پێویستە ستەمی سەر زیندانیان بوەستێنرێت.

جەماوەر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.

ئەزمیر

بنەماڵەی زیندانیان لە ئەزمیر لە چوارچێوەی چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەپێش زیندانی کرکلار کۆبوونەوە.

دایکی سێ زیندانی فاتمە سورمە گوتی: "وەک دایکان ناتوانین لە ماڵەکانمان دانیشین، لەپشتی ڕۆڵەکانمان دەبین. پێویستە ڕۆڵەکانمان لەنێو ئەو چوار دیوارە دەرکەن، ئەمە کەی مرۆڤایەتییە؟".

بەڕێوەبەری دەم پارتی جاهید گونای ڕایگەیاند دەمانەوێت فشار و توندوتیژی زیندانەکان کۆتایی بێت، ئەم ستەم و ئەشکەنجە و گۆشەگیرییە شەرمەزار دەکەین.

پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.