لە بەرلین بۆ ڕێبەری گەلی کورد ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ڕیسواکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هۆشیارکردنەوەی گەل، ستاند دانرا.

دانانی ستاند لە بەرلین

بە سەرپەرشتی مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ-بەرلین لە گۆڕەپانی ئەلیکساندەرپلاتز ستاندێک دانرا.

لەو نامیلکانەی بڵاوکرانەوە، باس لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی کراوە کە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بە سەرپەرشتی دەوڵەتی تورک دەستی پێ کرد و ٢٦ ساڵە بەردەوامە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ٤ ساڵی دوایی هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و ئەم گۆشەگیرییە دژی تەواوی گەلی کوردە.

هێزەکانی سەر بە دەوڵەت لە بەرلین ویستیان ستاندەکە هەڵبگیرێت و پانکارتەکان بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەدەغە کران.