لە بەرلین یادی شەهیدانی سێدارە بەرزڕاگیرا
فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و شیرین عەلەمهولی کە ١٤ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دەووڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران، لە پایەتەختی ئەڵمانیا یادیان بەرزڕاگیران.
فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و شیرین عەلەمهولی کە ١٤ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دەووڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران، لە پایەتەختی ئەڵمانیا یادیان بەرزڕاگیران.
زیندانیانی سیاسی فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و شیرین عەلەمهولی کە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە سێدارەدران، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
مەراسیمەکە کە لە لایەن کەژاری بەرلین رێکخرابوو بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتنی لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر وتار پێشکەش کران.
لە وتارەکاندا ئاماژە بەوەدرا لە سزای لەسێدارەدان لە دژی مافەکانی مرۆڤە، هەستی توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە لە ناو کۆمەڵگادا زیاد دەکات و رایانگەیاند، "لە بەر ئەوە نابێت سزادان بە ئامانجی کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی گەلان بێت. دەوڵەت نابێت هەبوونی خۆی لە سەر کۆمەڵکوژی درێژە پێبدات. لەبەر ئەوەش ماوەیەک بەر لەئێستا هەڵمەتی 'نا بۆ لەسێدارەدان و بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد'یان دەستپێکردبوو. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئێمە بۆ چالاکوانی کورد وەریشە مورادی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ وەریشە مورادی'یمان دەستپێکرد. دەبێت هەموان بەتایبەتی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی دیموکراسی بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن".
لەیادەکەدا سینەڤیزیۆن نمایش کرا و یادەکە بە گوێگرتن لەو گۆرانیانەی بۆ یادی شەهیدان ئامادەکرابوون، کۆتایی هات.
هـ. ب