کوردانی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و ئیدانەکردنی "حوکمی پۆلیسی سەرکوتکاری کابینەى مەسرور بارزانی" چالاکییان ئەنجامدا و لەسەر پێشێلکارییەکان نامە و دۆسیەیان رادەستی پەرلەمان و ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی بەریتانیا کرد.
لە دژی حوکمی پۆلیسی و سەرکوتکاری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لەدژی کابینەی مەسرور بارزانی، کە جگە لە چەندین قەیرانی ئاسایشی و دارایی و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد، نزیکەی هیچ دەرفەتێکی ئازادی ڕادەربرینیان بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان نەهێشتۆتەوە.
لە دژی ئەو سەرکوتکاری و پێشێلکارییانە و بۆ پشتیوانی لە خەباتی زیندانیانی بادینان و هەولێر، ڕۆژی ٤ی ئۆکتۆبەر ۲۰۲۱ و هاوکات و هەماهەنگ لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان لەشارەکانی لەندەن و مانچستەر لە وڵاتی بەریتانیاش خۆپیشاندان و گردبوونەوە بەڕێوەچوون.
ڕەوەندی کوری ڕژانە سەر شەقامەکان و پەیامی زیندانیانی بادینان و نەمانی ئازادییەکانی تاکی کوردی باشوریان گەیاندە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و چەندین نامە و دۆسیەی تایبەت بەو مژارە ڕادەستی ناوەندە حکومی و ناحکومیەکانی ئەو وڵاتە کران.
لە هەمان کات و سەرلە ئێوارەی هەمان ڕۆژ مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان بە هاشتاگی #StopBarzaniTerror پشتیوانیان لە چالاکیەکانی ئەمڕۆ کرد.
کوردانی هەرچوارپارچە و دەرەوەی وڵاتیش بە هەموو زاراوە کوردیەکان و بەزمانی جیهانی جوداش بەگوڕەوە بەشداری ئەو هەڵمەتە بوون و لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەتی (تۆڕی تویتەر) سەرکۆنەی حوکمی پۆلیسی و سەرکوتکانی بنەماڵەی بارزانیان کرد، لەو هەڵمەتەدا دەیان هەزار نامە و تویت بۆ سەرکۆنەی حوکمی سەرکوتکاری بنەماڵەی بارزانی، هەروەها ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و بەتایبەتی ڕەوشی زیندانیانی بادینان گەیەندرانە سەدان هەزار و ملیۆنان کەس لا جیهاندا.
ژ.ت