چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوار شەممەیەک لەبەردەم نێونەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکاانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد و پاشان لەسەر ناوی ڕێکخراوەکان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ ئیبراهیم یوکسەل ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەک باسی ئاشتی دەکات، لەلایەکی تر لە کوردستان هێرشی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، لەلایەکی تریش بە حیساب نەکردن بۆ ئیرادەی گەلی کورد سیاسەتی دەستبەسەراگرتن جێبەجێ دەکات. یوکسەل گوتی: "ئامانجمان مەزنکردنی تێکۆشانە دژی فاشیزم".
پاشان یەکبوون گونەش ڕاگەیاندراوی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە)ی خوێندەوە، بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، "دژی گۆشەگیری و داگیرکاری و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە، یاساکانی خۆتان جێبەجێ بکەن".
پاشان کوردستانیان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.