لە دانهاگ دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا
لە دانهاگ بە پێشەنگایەتی دەم-نەد دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە دانهاگ بە پێشەنگایەتی دەم-نەد دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی دەم-نەد دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان، ڕاپۆرتدەری پێشووی تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانتاری هۆڵەندا کاتی پیری بەشداری چالاکییەکە بوون.
ڕاپۆرتدەری پێشووی تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانتاری هۆڵەندا کاتی پیری لە چالاکییەکەدا دووپاتی کردەوە تادێت دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئەردۆگان لە بەها دیموکراسییەکان زیاتر دووردەکەونەوە، ئیرادەی گەل ڕەچاو ناکرێت. هەروەها کاتی پیری ڕایگەیاند سزا قورسەکانی سەر سیاسەتمەداران و زیندانیکردنیان قبووڵ ناکەین.