لە دەن هاگ لە بەردەم کۆنسولخانەی ئەمریکا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا لە بەردەم کونسولخانەی ئەمریکا میتینگێک ئەنجامدرا. لەچالاکیەکەدا بریاری ئەمریکا لەدژی پێشەنگەکانی کورد شەرمەزارکرا.
لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا لە بەردەم کونسولخانەی ئەمریکا میتینگێک ئەنجامدرا. لەچالاکیەکەدا بریاری ئەمریکا لەدژی پێشەنگەکانی کورد شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە هۆلەندا، لەبارەی بریاری ئەمریکا لەدژی جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان پێشەنگەکانی کورد چالاکیان ئەندامدا و راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، پێشەنگەکانی کورد ئابڕوو و شەرەفی ئێمەن.
لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی کەجەدەکە – ئە راگەیەنراوێک بە ئینگلیزی خوێندرایەوە. لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت: پێناسەی تیرۆریست بۆ سیاسەتمەدارانی کورد کە بۆ ئازادی و ئارامی گەلی کورد تێدەکۆشن، سوکترین و بێئەخلاقترین وشەیە لەدژی شەرەفی مرۆڤایەتی و یاساکان. ئەوە دەوڵەتی تورک هان دەدات کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تاوانی شەڕ و پێشێلکاری لەدژی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامی پێبدات. بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێویستە ئەم کردەوەیە نایاساییە لەدژی مرۆڤایەتی راست بکاتەوە."
دواتر بە وتنەوەی دروشم چالاکیەکە کۆتایی هات.
ف.ق