لە دراگونیان کوردان بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

لە دراگونیانی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی گەنجان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ڕێپێوان ئەنجامدرا.

چالاکی دژی گۆشەگیری

بە پێشەنگایەتی ئەندامانی گەنجانی کوردستان لە فەرەنسا (جەکەفە) بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ، چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگیرا.

ئەرهان کۆپ لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی دراگونیان ڕایگەیاند دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەرگەی شکستەکانی ساڵی دوایی ناگرێت، بۆیە دەست دەگرێت بەسەر ئەو شارەوانییانەی بەشێوەیەکی دیموکراتیک بەدەست هاتوون، گوتی: "هەوڵ دەدات تۆڵە بکاتەوە، بەڵام دەبێت هەمووان بزانن، ئەمە دوایین هەوڵەکانی ئەوانە. مەحکومن بە شکست".

هەروەها تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە دەمودەست کۆتایی بەم گۆشەگیرییە نامرۆڤانەیە بێت، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان دەنگمان هەڵدەبڕین".

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرایەوە. ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی مەجلیسی گەلی کوردی دیموکراتیکی دراگونیان کۆتایی هات.