لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی سەندیکای پاڕێزانی ئەنقەرە بەسەرکرایەوە
رێخراوەکانی بواری یاسا بۆ ئەوەی سەندیکای پاڕێزەرانی ئەنقەرە لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ، داواکارییان پێشکەش کرد.
رێخراوەکانی بواری یاسا بۆ ئەوەی سەندیکای پاڕێزەرانی ئەنقەرە لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ، داواکارییان پێشکەش کرد.
هەوڵەکان لەبارەی روونکردنەوەی دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئیمراڵی لە ناو هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدایە و ٣٩ مانگە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت و هەروەها لەبارەی دۆخی زیندانیانی دیکەی زیندانەکان عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەردەوامە.
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) و یاسای کۆمەڵایەتی بەر لە ئێستاش لەپێناو دۆخی ئیمراڵیدا سەردانی وەزارەتی دادیان کردبوو، بەڵام هیج وەڵامێکیان پێنەدرابووەوە. بەو هۆیەوە سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەنقەرەیان کرد. رێکخراوەکانی بواری یاسا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی داوایان لە سەندیکاکە کرد کە هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.
دوای ئەوەی لە دادگای ئەنقەرە داواکارییەکە پێشکەش کرا، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی درا. هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئۆهەدە چیدەم کۆزان ئاماژەی بەوەکرد کە ناتوانن کاری پاڕێزەرایەتی خۆیان بکەن و وتی، "بەو هۆیەوە سەردانی سەندیکای پارێزەرانمان کرد. بەر لەئێستا سەردانی یەکێتی سەندیکاکانمان کردبوو".
هـ. ب