لە دژی پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە داوای سزای زیندانی هەتاهەتایی دەکرێت

لە چوارچێوەی دۆسیەی کۆبانێدا لە دژی پێنج پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سکاڵانامەیەک ئامادەکراوە و تیایدا داوای سزای زیندانی هەتاهەتایی دەکرێت.

 داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە بە پاساوی رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە دژی پەرلەمانتارانی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) هودا کایا، سەرپیل کەمالبەی، فاتمە کورتولان، گارۆ پایلان و پەرۆ دوندار دەستی بە لێپرسینەوەکردبوو، لەئێستاشدا سکاڵانامەکەی ئامادەکردووە.

لە سکاڵانامەکەدا داواکاری گشتی بە پاساوی ٢٩ تۆمەتی جیاجیا بۆ هەر پەرلەمانتارێک داوای ٣٨ جار سزای زیندانی هەتاهەتایی دەکات. سکاڵانامەکە بۆ لقی ٢٢ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە رەوانە کراوە.

هـ . ب