لە دژی زەوتکردنی ئیرادە لە ساربروکن و دریسدێن گردبوونەوە سازکران

لە شارەکانی ساربروکن و دریسدێنی ئەڵمانیا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ گردبوونەوە سازکرا و زەوتکردن و داگیرکردنی ئیرادەی گەل شەرمەزارکرا.

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا گرتنی هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی لەلایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.

لە گردبوونەوەکەدا ئاڵاکانی دەم پارتی بەرزکرانەوە. لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتداری چەتەی ئاکەپە-مەهەپە شەرمەزارکرا و بە دروشمی "بژی بەرخودانی جۆلەمێرگ" و هەروەها "تیرۆریست ئەردۆغان" و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" سڵاو لە بەرخودانی گەل کرا.

درێسدێن

لە شاری درێسدێنی ئەڵمانیا، زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ شەرمەزارکرا.

گردبوونەوەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵەی کوردی دیموکراتیکی درێسدێن رێکخرابوو. لە گردبوونەوەکەدا سەرنج بۆ ئەوە راکێشرا کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هێرشەکانی لە دژی دەستکەوتەکانی کورد لە هەموو شوێنێک شەرمەزار دەکرێت.

هـ . ب