لە فرانکفۆرت هێرشە داگیرکەرییەکان و بڕیارەکەى ئەمریکا ئیدانە کران

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و بڕیاری ئەمریکا لەسەر سێ پێشەنگی پەکەکە لە فرانکفۆرت ئیدانە کران.

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (DGB) و فیدراسیۆنی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان (FCDK/KAWA) بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر رۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد و دوای رێزگرتنەکە گەل بەرەوە کایسەرساک دەستیان بە رێپێوانکرد.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی ٣ کادێری پێشەنگی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بەرزکرانەوە و هێرشە داگیرکەرییەکان ئیدانە کران.

دوای رێپێوانەکە میتینگێک رێکخرا و لە میتینگەکەدا بە ناوی دەگەبە و فەجەدەکە – کاوا لێدوان پێشکەش کران.

لە وتەکاندا راگەیاندرا، هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە تاکتیکی گەریلایی پووچ کراونەتەوە.

لە چالاکییەکەدا بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی سێ بەڕێوەبەری پەکەکە ئیدانە کرا.

ژ.ت