لە فرایبۆرگ سیاسەتی لە سێدارەدانی ئێران شەرمەزارکرا

سزای لە سێدارەدانی ئێران لە دژی ژنان، لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی (Solidaritat) و مەجلیسی ژنانی نودای فرایبۆرگ شەرمەزار کرا.

کۆمیتەی ( Solidaritat ) و مەجلیسی ژنانی نودا لە بەردەم زانکۆی فرایبۆرگی ئەڵمانیا سزای لە سێدارەدانی ژنانیان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە  شەرمەزارکرد. لە چالاکییەکەدا چەندین بڵاوکراوە دابەشکران و سیاسەتی دەوڵەتی ئێران کە بە قڕکردنی ژنان هەوڵدەدات تێکۆشان سەرکوت بکات، شەرمەزار کرا. 
چالاکوانان پانکارتی "بە ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن"یان هەڵگرت. 

کەسانی دەوروبەر بە گرنگییەوە لە چالاکییەکەیان ڕوانی.