لە هێڵبرۆن شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

لە هێڵبرۆن بە پێشەنگایەتی کۆماو شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان ئامادەبوون.

شەهیدانی مانگی ئایار

لە مەراسیمەکەدا شەهیدانی مانگی ئایار، حەقی قەرار، هۆزان مزگین، شیرین عەلەمهولی، ئیبراهیم کایپاکایا، فەرهاد کورتای، لەیلا قاسم، گوڵچیا گابار، پەلشین نەورۆز، باگەر خەبات، کارکەر سەربەست و عەبدوڵا ئەجە یادکرانەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، برای شەهید باگەر، سەلیم چنار لەسەر ناوی کۆماو قسەی کرد، لە وتەکاندا دووپاتکرایەوە هەردەم لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبن و خەبات فراوانتر دەکرێت. جەختکرایەوە لەسەر خەباتی شەو و ڕۆژ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

جەختکرایەوە پێویستە خاوەنداری لە شەهید و شەڕڤانان بکرێت، خاوەنداری لە یادی شەهیدانیش بە پتەوکردنی خەبات و ڕێکخستن دێتەدی. دووپاتکرایەوە پێویستە بنەماڵەی شەهیدان لەم ڕووەوە پێشەنگ بن.

مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.