لە هیلبۆرن فشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا شەرمەزارکران
لە شاری هیلبۆرن کوردان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیایان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، ئەڵمانیا لە بەها دیموکراسیەکانی ئەورۆپا دوورکەوتووەتەوە.
لە شاری هیلبۆرن کوردان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیایان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، ئەڵمانیا لە بەها دیموکراسیەکانی ئەورۆپا دوورکەوتووەتەوە.
فشارەکان و شەپۆلی دەستگیرکردنی کوردستانیان لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیا لە شاری هیلبۆرنی ئەو وڵاتە لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیان شەرمەزارکران.
لە چالاکیەکەدا بە سەدان کەس بەشداریان کرد. میتینگێک لە گۆڕەپانی کیلینسپلاتزی هیلبۆرن ئەنجامدرا. نورسەل ئایدۆغان و فەیسەل سارییڵدز پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە، تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆن – مەد بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد. هەروەها نوێنەرانی مەلەپەدە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی ئەڵمانی بەشدار بوون.
گوڵستان ئاتەش هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەلگای کورد لە میتینگەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە فشاری دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوکاری و زۆردەستی لە کوردان دەکات.
نورسەل ئایدۆغانیش فشاری دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردان شەرمەزار کرد و وتی، "ئەڵمانیا لە بەهاکانی دیموکراسی ئەوروپا دوور کەوتوەتەوە. ئێمە داوا لە دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکەین خاوەنداری لە بەهاکانیان بکەن."
فەیسەل سارییڵدزیش وتی، دەوڵەتی ئەڵمانیا سزا بەسەر ئەو کوردانە دەسەپێنێت کە تێکۆشانی دیموکراتی بەڕێوەدەبەن.
نوێنەری مەلەپەدەش وتی، ئەوان پشتگیری لە کوردان دەکەن و هێرشی پۆلیس شەرمەزار دەکەن.
چالاکوانانی گەنجی ئەڵمانیاش رایانگەیاند، دەوڵەتی ئەڵمانیا لە جێگەی ئەوەی سیاسەتمەدارانی کورد بخاتە ژێر فشارەوە، پێویستە قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵگرێت، لەبەرئەوەی پەکەکە لەدژی داعش بەهەزاران شەهیدی داوە و جیهانی لە دڕندەیی رزگار کردووە.
ف.ق