لە کوردستان و تورکیا ئێشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە بەردەوامە
چالاکیەکانی ئێشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەبەردەم شارەوانیەکانی دەم پارتی بەڕێوەدەچن، لە شەشەم رۆژدا بەردەوامن.
چالاکیەکانی ئێشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەبەردەم شارەوانیەکانی دەم پارتی بەڕێوەدەچن، لە شەشەم رۆژدا بەردەوامن.
چالاکییەکانی ئێشکگریی لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگی دەم پارتی و گرتنی هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد سدیق ئاکش بەردەوامن. چالاکی ئێشکگریی لەبەردەم شارەوانی دەم پارتی دەستیانپێکردووە و لە شەشەم رۆژدا لە زۆر شار ئەنجام دەدرێن. نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان، رێکخراوە مەدەنیەکانیش بەشدارییان لە چالاکیەکانی ئێشکگریدا کرد.
ئەنقەرە
هێزەکانی رەنج و دیموکراسی ئەنقەرە لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد. کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە لە شەقامی ساکاریا سازکرا و دروشمی "بژی بەرخودانی گەلی کورد" وترایەوە. وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەنقەرە نەباهەت چاپڵان راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە رێگە نادەن ئیرادەی گەلی کورد بەنەبوو دابنێنن و نکۆڵی لێبکەن.
ئەدەنە
رێکخستنی دەم پارتی لە ئەدەنەش چالاکی ئێسکگریی لە دژی زەوتکردنی ئیرادە لە چوارەم رۆژدا درێژە پێدا. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە سەیفەدین ئادەمیر لە چالاکیەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد.
سێرت
لە بەردەم شارەوانی سێرتیش چالاکی ئێسکگریی لە شەشەم رۆژدا بەردەوام بوو. هەروەها لەبەردەم شارەوانیەکانی مسرج، هاوێڵ و وەیسەلقەرەنیش بەردەوامی بە چالاکیەکەدرا.
ئێلیح
چالکی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی ئیلیح لە رۆژی شەشەمدا بەردەوام بوو. ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و بە وتنەوەی دروشمی ناڕەزایەتیان بەرامبەر زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەربری.
شڕنەخ
رێکخستنی دەم پارتی لە شڕنەخ سەبارەت بە رێپێوانی ١٣ی حوزەیران بەرەو جۆلەمێرگ لەبەردەم شارەوانی سلۆپی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازکرد. پەرلەمانتار نەورۆز ئویسال و بەڕێوەبەری دەم پارتی و دەبەپە و چالاکوانانی تەژەئا و هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی ناوچەکان بەشدارییان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە شڕنەخ عەبدوڵا گونگەن وتەیەکی پێشکەش کرد و داوای بەشداری لە رێپێوانەکەی جۆلەمێرگی کرد و وتی، پێویستە گەل هەموویان بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن..
دوای کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە جەماوەرەکە لەبەردەم بینای شارەوانی سلۆپی دەستیان بە ئێشکگری کرد. چالاکی ئێشکگری لە ناوچەکانی جەزیرە و هەزەخیش بەردەوامن.
هـ . ب