لە لیما سۆل هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتى تورک ئیدانە کران
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری لیماسۆلی قوبرس ئیدانە کرا.
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری لیماسۆلی قوبرس ئیدانە کرا.
چالاکییەکە لە مۆڵۆز پارک رێکخرا و تیایدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان ئیدانە کرا.
سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی کورد بە مافی خۆی دەزانێت. لە بێ ئەخلاقی و پێشێلکاری و ئەنجامدانی تاواندا هیچ سنوورێک ناناسێت".
لەزگین سەرحەد هەروەها دەستوەردانی پەدەکەی لە شەنگال و هێرشی پۆلیس لە ستراسبۆرگ لە دژی چالاکیی کوردان و دۆستەکانیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "فاشیست دەوڵەتی تورکە" ، "ئازادی بۆ کوردستان" ، "بکوژ ئەردۆغان" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
ژ.ت