لە لۆزان و مارسیلیان یادی شەهیدان کرایەوە

شەهید ئارارات و حسێن فورات لە لۆزان و سەنار زاگرۆس و شۆرەش هەڤاڵ و تەحسین عەگید کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە مارسیلیا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

بۆ یادکردنەوەی گەریلاکانی هەپەگە لە لۆزانی سویسرا و مارسیلیای فەڕەنسا مەراسیم ئەنجامدران.

لە مەراسیمەکەی لۆزاندا کە لەلایەن خانەوادەی شەهیدانی سویسرا لە ناوەندی کۆمەڵگای کورد ئەنجادرا، خزم و خانەوادەی ئارارت زەریا و حسێن فورات و کوردستانیان بەشداریان کرد.

سەڤگی کۆیونجو گوتەبێژی کۆماوی لۆزان و لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد و ئاماژەیان بە وابەستەبوون بە یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا. دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی ئازادی کوردستان پیشاندرا. هەروەها تۆماری دەنگی ئارارات زەریان شەهیدی هەپەگە بڵاوکرایەوە.

فاتۆش گۆکسونگور هاوسەرۆۆکی کەجەدەکە – ئە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستانی کردەوە و لەباتەی هێرشی لەناوبردن و داگیرکەری لەسەر گەلی کورد و کوردستان قسەی کرد.

نوێنەری کۆماوی سویسرا تەحسین فارقین و خزمانی شەهیدان قسەیان کرد و دواتر مەراسیمەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.

مارسیلیا

گازی هەپەگەیی (سەنار زاگرۆس) کە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا و شۆرش هەڤاڵ و تەحسین عەگید کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە. مەراسیم لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات ئەنجامدرا. مەراسیم بە خولەکیک رێزگرتن بۆ یادکردنی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر یەکێک لە خانەوادەت شەهیدان قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان لەسەر رێگەی شەهیدان تێدەکۆشن.

دواتر سینەڤزیۆنێک ئەنجامدرا و لەسەر ناوی دەکەتەمە قسەکرا و ئاماژە بە بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرا.

مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان کۆتایی هات.

ف.ق