لە ماریگنانی فەڕەنسا یادی شەهیدان کرایەوە و داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە شاری ماریگنانی فەڕەنسا یادی شەهیدان کرایەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.

لە شاری ماریگنانی فەڕەنسا گەریلاکانی یەژاستار ئاگرین کارەر (ئامەد ئارسلان) کە لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە ئاڤاشین شەهید بوو و گەریلای هەپەگە زاگرۆس (فەردی مەرگەل کە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ لە زاپ شەهید بوو یادیان کرایەوە.

دوای مەراسیمەکە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بە رێپێوانێک شەرمەزارکرا.

لە رێپێوانەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و سەرەخۆشی لە هەموو کوردێکی بەشەرەفکرا.

هەروەها سینەڤیزیۆنێک نیشاندرا و رێپیوانەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.

دواتر لەسەر بانگی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری ماریگنان رێپیوانێک ئەنجامدرا.

ف.ق