لە مێرسین چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە": ئێمە تێدەکۆشین
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان لە چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" لە مێرسین گوتی هەتا گۆشەگیری کۆتایی دێت ئێمە تێدەکۆشین.
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان لە چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" لە مێرسین گوتی هەتا گۆشەگیری کۆتایی دێت ئێمە تێدەکۆشین.
لە مێرسین چالاکی بنەماڵەی زیندانیان بە درووشمی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لە هەفتەی ٧ هەمین بەردەوامە. خزمی زیندانیان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی عەلی بۆزان و پەریهان کۆجا بەشداربوون، پانکارت و درووشمەکان دژی گۆشەگیری بەرزکرانەوە، ڕێپێوانی جەماوەر بەرەو بینای ئاکەپە ئاستەنگ کرا، بۆیە بە بەرزکردنەوەی درووشم چالاکی دانیشتنیان دەست پێ کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین بەدریە کۆش ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست نادادی نێو زیندانەکان کۆتایی بێت، هەتا نادادی و گۆشەگیری زیندانەکان کۆتایی نەیەت درێژە بە چالاکی دەدەن.
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان گوتی: "هەتا گۆشەگیری توندی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نەیەت، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.