لە ڕێن دژی گۆشەگیری و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە
لە شاری ڕینی فەرەنسا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ شەرمەزارکرا.
لە شاری ڕینی فەرەنسا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ شەرمەزارکرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ودەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی جۆلەمێرگ گردبوونەوە. دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی ڕیپەبلیک ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا چەندین جار دروشمەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان"، "ئەردۆگانی بکوژ" وترانەوە.
لە ڕێپێوانەکە ئاماژە بەوە درا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هیچ جێگەیەکی جیهاندا بوونی نەبووە و وتیان: "ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەرێتیەوە وەرناگیرێت. ئەمەش لە هیچ سیستەمێکی یاساییدا بوونی نەبووە و جێگەی قبوڵکردن نیە. بانگەواز لە سی پی تی ئەکەین کە دەستبەجێ بە ئەرکی خۆی هەستێت."
هەر لە چالاکیەکەدا بانگەواز کرا بۆ بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی جۆلەمێرگ.
لە لێدوانەکاندا ئاماژە بەوەدرا لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە لەکوردستاندا هەڕەشە و هێرشەکانی زیاترکردووە، هەتا کۆتای بەرخۆدان بکرێت.