لە پانێلێکدا لە سانت گالێن باس لە کۆمەڵکوژی دێرسیم کرا
مێژووناس سەدات ئولوگانا لە پانێلێکدا لە سانت گالێن باسی لە پشت پەردە و مێژووی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرد.
مێژووناس سەدات ئولوگانا لە پانێلێکدا لە سانت گالێن باسی لە پشت پەردە و مێژووی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرد.
لە شاری سانت گالێنی سویسرا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە-سانت گالێن) بە بۆنەی ٨٧ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم پانێلێک سازکرا.
پانێلەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی دێرسیم و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
مێژووناس سادات ئولوگانا لە پانێلەکەدا قسەی کرد و باسێکی مێژوویی لەبارەی وردەکاری و پشتپەردە مێژووییەکانی کۆمەڵکوژی دێرسیم و لێکەوتەکانی خستەڕوو.
لە پانێلەکەدا سادات ئولوگانا راوەستەی لەسەر ئەرکی مێژوویی سەید رەزا دێرسیم و هەروەها ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیشی لەو کۆمەڵکوژییە بە وردی شیکردەوە و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیشیدایەوە.