لە گەڕەکی درانسی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەبەردەم مەجلیسی گەلی درانسی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی لە کۆمەڵکوژی کوردان لەسەر بناغەی پەیوەندی بەرژەوەندیخوازانە لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی هاوبەش دەگرێتەبەر و دەبێتە هاوبەشی تاوانە قورسەکان لە کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی تورک هەموو ڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و تاوانی مەزنی جەنگی ئەنجام دەدات، بانگەواز کرا، "پێویستە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی دەست لە پشتگیری لە قڕکردنی کوردان هەڵبگرێت".
لە چالاکییەکەدا گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا و ڕەخنە لە هەڵوێستی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) گیرا، گوترا: "بێ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی چارەسەری پرسی کورد نامومکینە. پێویستە سی پی تی دەست لە سیاسەتی ناچارەسەر و گۆشەگیری هەڵبگرێت و دەمودەست دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە".