لە پەرلەمان چالاکی شەرمەزار کردن بەڕێوە چوو: گۆشەگیری هەڵبگرن
دەم پارتی بڕیارەکانی 'دۆسیەی کۆبانێ'ی لە پەرلەمان شەرمەزار کرد و وتی: "داوا لە گەلانی تورکیا دەکەین لەم تێکۆشانەدا پێکەوە کار بکەن."
دەم پارتی بڕیارەکانی 'دۆسیەی کۆبانێ'ی لە پەرلەمان شەرمەزار کرد و وتی: "داوا لە گەلانی تورکیا دەکەین لەم تێکۆشانەدا پێکەوە کار بکەن."
سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی، گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی و پەرلەمانتارانی دەم پارتی بە ئامانجی شەرمەزار کردنی بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانێ، بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و دواتر بەرەو وەزارەتی داد بەڕێکەوتن. لە میانی ڕێپێوانەکەدا پەرلەمانتاران دروشمی "کۆبانێ کەرامەتی ئێمەیە" و "دۆسیەی کۆبانێ دۆسیەیەکی پیلانی سیاسییە" و وێنەی سیاسەتمەدارە سزا دراوەکانیان هەڵگرتبوو.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت لەبەردەم پەرلەمان قسەی کرد و ڕایگەیاند، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت لەسەر ئەو پرسە سیاسەت دارێژنەوە. هەروەها لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ەوە کە ئاکەپە لە دەسەڵاتە، ڕژێمێکی ستەمکار و نایاسایی لە دژی سیاسەتی دیموکراتیک بەڕێوە دەبات.
کۆچیگیت ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٧ی حوزەیرانەوە هاوپەیمانییەکی دوژمنکاری دژ بە هەدەپە و کورد دروست بووە و وتی: "ئەوان دەیانەوێت هەدەپە تاوانبار بکەن و کۆتایی پێ بهێنن، دۆسیەی کۆبانی یەکێکە لەو پلانانەن. ماوەی ٦ ساڵە ئەم دۆسیەیە کراوەتەوە کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەڵام ئەوەی دەیانویست بەدەستیان نەهێنا و دۆسیەی کۆبانێ شکستی هێنا."