لە رۆما دەوڵەتى تورک ئیدانە کرا
لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.
لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا ئیدانە کران.
چالاکیی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ی لە پیزا جینتیل دا فابریانۆ بەڕێوەچوو. بەهۆی یاریی تۆپی پێی نێوان تورکیا و ئیتالیا، چالاکییەکە لە بەردەم یاریگاکەدا رێکخرا.
دەیان کوردستانی و ئیتالی بەشداری چالاکییەکان بوون و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵایان بەرزکردبووە. دوای پێشکەشکردنی وتەکان، چالاکیی یەکەم کۆتایی پێھات.
چالاکیی دووەمیش کاتژمێر ١٦:٠٠ بەڕێوەچوو و لە ناوەندی شار بە بەرزکردنەوەى پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کەژاوەیەک بە پاسکیل رێکخرا.
چالاکوانان لە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکیان رێکخست. بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بەرامبەر کوشتاری کوردان و هێرشەکانی سەر گەریلا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە کرد.
چالاکوانان بە کەژاوەی پاسکیلەکانیان بە زۆرێک بە بەشەکانی شاردا سوڕانەوە و دروشمیان دەوتەوە.
ژ.ت