لە ساربروکن هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

کوردستانیان بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە لەسەر داوای ئەنجوومەنی ژنان لەبەردەم ئەوروپا گەلەری بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کران و هەروەها هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئەڵمانیا بەرامبەر بە شاندی ئاشتی ئیدانە کرا.

چالاکوانان رایانگەیاند، دەوڵەتی ئەڵمانیا بەو هەڵوێستەى جارێکیتر نیشانی دایەوە، کە پشتیوانی لە دیکتاۆر ئەردۆغان دەکات.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت