لە سوید دژی نەژادپەرستی ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید، ٢٩ ڕێکخراو لەنێویاندا مەجلیسی ژنانی ئامارا دژی زیادبوونی نەژادپەرستی لە وڵاتەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید، ٢٩ ڕێکخراو لەنێویاندا مەجلیسی ژنانی ئامارا دژی زیادبوونی نەژادپەرستی لە وڵاتەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
پارتی دیموکراتیکی سوید پاش ئەوەی بووە هاوکاری حکومەت، نەژادپەرستی لە وڵاتەکە زیاتر بوو. ماوەیەک پێش ئێستە نازیەکان هێرشیان کردە سەر کۆنفرانسێکی دژە فاشیزم. دژی ئەم پێشهاتانە ٢٩ ڕێکخراو لەنێویاندا مەجلیسی ژنانی ئامارا لە ستۆکهۆڵم ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لەسەر ناوی ژنانی ئامارا هاوکاری سوید بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و ئاماژە بەوە کرا تاوانبارکردنی کوردان هێشتا بەردەوامە. ئاماژە بەوە کرا گەلی کورد جیهانیان لە تیرۆری داعش پاراست، کەچی حکومەتی سوید هاوکاری ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک دەکات کە هاوکاری داعش بووە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە دژی نەژادپەرستی و لەپێناو ئازادی هەمووان و بەتایبەت ئازاد کوردان تێدەکۆشن و دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.
پاشان جەماوەری ڕێپیوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای تەژەکە-ئە و درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "بژی تێکۆشانی گەلی فەڵەستین و کوردستان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بکوژ ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.