بە دیمەن

لە سیدنی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا

لە سیدنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزار کرا.

کوردستانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا کۆبوونەوە، بە شێوەی جەماوەری دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ شەرمەزارکرا. چالاکییەکە بە پشتیوانی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا دژی دەستبەسەراگرتن بانگەوازکرا بۆ گەشاندنی تێکۆشان.

لە وتەیەکەدا لەسەر ناوی دەکتەم گوترا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەک هەر لە باکووری کوردستان، دەیەوێت لە هەموو کوردستان دەسکەوتەکانی کورد لەناوببات.

چالاکییەکە بە درووشمی "تیرۆریست تورکیا" و "ئازادی بۆ کوردستان" و "تورکیای داعش" و "فاشیست ئەردۆگان" کۆتایی هات.