لە سیدنی و تۆرنتۆ خۆپیشاندان بۆ ١ی ئایار

کوردان لە شاری سیدنی لە وڵاتی ئوستورالیا و لە شاری تۆرۆنتۆ لە وڵاتی کەنەدا بەشداری رێپیوانی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوون.

هەزاران کەس لە شاری سیدنیی ئۆستورالیا بۆ جەژنی کرێکاران و زەحمەتکێشان رێپێوانیان ئەنجامدا. چالاکییەکە بە بەشداریی چەندین گروپی چەپ، ئانارشیت، سەندیکاکان، رێکخراوە ژینگەپارێزەکان و رێکخراوەکانی ژنان لە گۆڕەپانی پرێنس ئالفرێد بەڕێوەچوو.

کوردانی ئەو شارەش لەسەر داوای ئەنجوومەنی گەلی بەشداری رێپێوانەکەى ١ی ئایار بوون.

کوردان لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی بزووتنەوەى ژنانیان بەرزکردبووە. لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشم بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەوترایەوە.

هاوکات لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە ناوەندی ئەو شارەدا رێپێوانێک رێکخرا، فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا و ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشان پیرۆز کرا.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "بۆ راوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان لەوە زیاتر بێدەنگ نەبن" و هەوروەها پۆستەرەکانی "بژی ١ی ئایار" و "شەهید سینان دێرسیم" و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە و هەدەپە بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گوشارەکانی سەر هەدەپە ئیدانە کران.

ژ.ت