بە دیمەن

لە وۆرکشۆپی فەڵەستین، تیشکخرایەسەر "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک"

لە وۆرک شۆپی فەڵەستین چەند بەشێک لە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک خوێنرایەوە. گوترا: "چەندێک ستەمی دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر گەلی فەڵەستین ئاشکرا دەکەین، پێویستە وەهاش فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەین".

وۆرک شۆپی فەڵەستین

پلاتفۆرمی کرێکارانی فەڵەستین (Workers in Palestine) کە زیاتر لە ٣٠ سەندیکاکار و کرێکار لەخۆدەگرێت دژی هێرش قڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین دامەزراوە، لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی لەندەن وۆرک شۆپ و پانێڵ و سیمیناری ئەنجامدا.

لە وۆرک شۆپەکەدا بێجگە لە ناونیشانەکانی وەک ڕاستی داگیرکاری و بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانی فەڵەستین و یەکگرتن دژی ئیمپریالیزمی نەتەوەی، دیدگای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە چوارچێوەی ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرانەوە و باس لە دامەزاندنی سیستەمێکی نوێ کرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. سەدان کەس لە باوەڕ و بزووتنەوە جیاوازەکان بەشداربوون.

تەڤگەری ئازادی کورد خاوەنی دیدێکی گرنگە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین

لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی "لە فەڵەستینەوە تا سودان: یەکێتی تێکۆشان دژی ئیمپریالیزم مەزن بکەین" دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و بەڕێوەبردنی هەرێمی خوێنرایەوە.

چالاکوانی سودان و بەڕێوەبەری ناوەندی دژە کۆڵۆنیاڵ محەمەد ئەلنەعیم سڵاویان کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بانگەوازیان کرد بۆ یەکگرتن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەلنەعیم ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی کوردستان خاوەنی دیدگایەکی گرنگ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین.

دەتوانین سیستەمێکی نوێ دابمەزرێنین

محەمەد ئەلنەعیم ئاماژەی بەوە کرد دامەزراندنی "کۆمیتەکانی بەرخۆدان" لە خەباتی شۆڕشگێڕی دژی حکومەتی پاوانخوازی بەشیر لە سودان لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩، نموونەیەکە لە ڕێ و ڕێبازەکانی دیدگای بەڕێوەبردنیئ هەرێمی کۆمیتە و کۆمۆن و مەجلیسەکانی عەبدوڵا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها گوتی: " ئەزموونی شۆڕشگێڕانەی ئێمە لە سودان ئەوەیە کە بە قبوڵکردنی دیدگا کۆنفیدرالیزمەکانی ئۆجالان، بە ڕێکخستنی فیکر و پراکتیکی شۆڕشگێڕانە لە چینی سەردەست و ناوەندە سەربەخۆکانەوە، لە دەرەوەی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری جیهانی، "کۆمیتەکانی بەرخۆدان"ی سودان لەنێو خەباتی خۆ پێشخستندان".

ئەلنەعیم ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەریخست، ڕێگەیەکی تر مومکینە، بانگەوازی کرد هاوشانی پلاتفۆرمەکە کار بکرێت بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی نوێ.

پێویستە هێندەی ئیسرائیل، تورکیاش ئاشکرا بکەین

ئەلنەعیم ئاشکرای کرد، فاشیزمی تورک بە خەمساردی خۆی بەرامبەر ئاگرەکانی کوردستان، جارێکی تر ڕووی خۆی دەرخست، گوتی: "پێویستە فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەین، وەک چۆن ستەمی ئیسرائیل لەسەر فەڵەستین ئاشکرا دەکەین".

پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو.