لە ئامەد ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد بەدەیان کەس دەستگیر کران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان هاوسەرۆکی MEBYA-DER و دەیان کەستی تر دەستگیرکران.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان هاوسەرۆکی MEBYA-DER و دەیان کەستی تر دەستگیرکران.
لە ناوەندی شاری ئامەد لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرماڵی یوکسەل ئەڵماس و شێخمووس کراداغ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی چاند، یەکێتی، پشتگیری و هاوکاری بە بنەماڵەکان کە کەسوکاری خۆیان ون کردووە ، هاوسەرۆکی ناوچەیی پەیاسێ-ی پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپە هانیم ئاڵتینداغ، بەڕێوەبەری هەدەپەی ناوچەی ڕەزانێ فەتحولا لەشک تاش و بەدەیان کەسی تریان دەستگیر کرد.
ڕاگەیەنرا کە پۆلیس لەکاتی هەڵکووتانەسەر ماڵاندا ماڵی دەستگیرکراوەکانی کەلوپەلی ماڵەکانی شێواندووە. تا ئیستاش گەڕان بەردەوامە.
ژمارەی دەستگیرکراوەکان هەتاکوو دەروات زۆرتر دەبێت.
ک-ش