لە ئۆسلۆ و ستاڤانگر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئیدانە کرا

چالاکییەکان لە چوارچێوەی کەمپەینی "کاتیەتی، ئازادی بۆ ئۆجالان" لە نەرویج بە شێوەی جۆراجۆر لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەدا بەردەوامیی هەیە.

لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت و شاری ستاڤانگری نەرویج چالاکی رێکخران و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئیدانە کران.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت و شاری ستاڤانگری نەرویج بە رێکخستنی رێپێوان و کۆبونەوە ئیدانە کرا.

ستاڤانگر

لە شاری ستاڤانگر چالاکییەک بە بەشداریی دەیان کەس بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی رێکخرا.

بە وتنەوەى دروشم بە کوردی و نەرویجی، هاوکاریی پارتی دیموکراتی کورستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتى تورک و هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر گارە و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کران.

ئۆسلۆ

لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەسەر داوای نەجەدەکە چالاکییەک رێکخرا و دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان تاوەکو شاری هاوکەتتۆی بە حەماسەتێکی زۆر و جۆش و خرۆشەوە رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابونەوە و جەماوەری خۆپیشاندەریش ماسکی عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر دەموچاویان دابوو. لە دوای رێپێوانیان بە شەقامەکانی هاوکەتتۆی، دووبارە بە رێپێوان گەڕانەوە بۆ ناوەندی ئۆسلۆ و رێپێوانەکە لەلایەن گەنجانی رێگای رێپێوانەکە پێشوازییەکی گەرم و گەورەی لێکرا. جەماوەر بۆ ئەو چالاکییە ٣٠ کیلۆمەتر رێپێوانیان کرد.

جەماوەر لە دوای ٣٠ کیلۆمەتر رێپێوان لە ناوەندی شار کۆبوونەوەیەکیان رێکخست. دوای کۆبوونەوەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

ژ.ت