لە ئەستەنبوڵ بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ شەرمەزار کرا
ڕێکخستنەکانی دەم پارتی، لە ئەستەنبوڵ بەرامبەر بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانی کاردانەوەیان نیشان دا و ڕایانگەیاند: "ئەم بڕیارە سیاسیە. گەیشتوینە کۆتایی دۆسیەی سیاسی. ئەمە دۆسیەیەکی یاسایی نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە."