هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

لە یوتۆبۆری یادی شەهیدانی سێدارە کرایەوە

کۆمیتەی یۆتۆبۆریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژىاک) بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێک لە کەسایەتیی شەهیدان فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکێلی و عەلی حەیدەریان یادی سەرجەم ئەو شەهیدانەی کردەوە کە لە مانگی گۆلان دا شەهید بوون.

بە رەچاوکردنی دۆخی خۆپارێزی لە پەتای گشتگیری کۆرۆنا بەشێک لە وڵاتپارێزان و کوردانی شاری یۆتۆبۆری بەشداری ئەم ڕێوڕەسمەکە بوون.

 لە یادەکەدا سەعدیە وەکێلی خۆشکی شەهید فەرهاد وەکێلی، عەبدوڵا دیویجی هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی یۆتۆبۆری و جەهانگیر عەبدۆڵاهی هاوڕێ و هاوزیندانیی شەهیدانی 9ی گۆڵان پەیامیان هەبوو و لە پەیامەکانەکانیاندا باسیان لە کەسایەتی و بەرخودانی  شەهیدانی 9ی گۆڵان.

هەروەها هونەرمەندان فەریبۆرز کەرەمی و نادر خەلیلی لە یادەکەدا چەندین هەڵبەستی جوان و پارچە مۆزیکیان پێشکەشی شەهیدانی 9ی گۆڵان کرد.

ژ.ت