لە ئیستەنبوڵ ئێشکگریی دادپەروەری دژی داگیرکاری ٣ ڕۆژە بەردەوامە

"ئێشکگریی دادپەروەری"ـی ئیستەنبوڵ ٣ ڕۆژە بەردەوامە، دووپاتکرایەوە پێویستە تێکۆشانی ڕێگەی سێیەم لەڕێگەی داینامیکی جڤاکی بەهێز بکرێت.

ئێشکگری دادپەروەری دژی سیاسەتی دەستبەسەراگرتن

ئێشکگری دادپەروەری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بە پێشەنگایەتی هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ ٣ ڕۆژە بەردەوامە.

هاووتەبێژانی هەدەکە ئەسەنگوڵ دەمیر و جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی چیچەک ئۆتلو و کەزبان کۆنوکچو بەشداری چالاکییەکە بوون. لە ئێشکگرییەکەدا پلاتفۆرمێکی ئازاد دامەزرا.  

ڕاگەیاندراوێک لەلایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی هەرێمی دووەمی ئیستەنبوڵ گیزەم کوزۆ خوێنرایەوە، دووپاتکرایەوە پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانی هاوبەش پێش بخرێت و بەهێز بکرێت، هەروەها هێڵی تێکۆشان بنیات بنرێت.

ئێمە هێزی بەرخۆدانی سەردەمین

گیزەم کوزۆ ڕایگەیاند پێویستە هێڵی ئایدۆلۆژی-سیاسی تێکۆشانی ڕێگەی سێیەم-قۆناغ-بەرە بە هۆشیاری دینامیکی جڤاکی بەهێزبکرێت، گوتی: "پێویستە بزانین لە هەموو کات زیاتر خاوەنی هێزی ڕێکخستن-جڤاکین. ئێمە هێزی یەکلاکەرەوەی سەردەمین. یەک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی تێکۆشان ڕێگرییە لە داگیرکاری ڕژێمی فاشیست لەسەر کوردستان و هەوڵی تەسلیمکردنی گەلانی تورکیا".

پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی تێکۆشانی هاوبەش دژی داگیرکاری.

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات، سبەی چالاکییەکە لە گۆڕەپانی شیشخانە بەردەوام دەبێت.