ئیشکگریی دادپەروەری لە ئیزمیر، لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پارتی ڕەنج (EMEP)، پارتی ئازادی کۆمەڵگا (TOP)، پارتی کرێکارانی تورکیا (TİP)، پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران (EHP) و پلاتفۆرمی ئەنجومەنی سۆسیالیست (SMF) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ڕێکخرابوو و بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، لە ٧ـەمین ڕۆژی دا بەردەوام بوو. لە چالاکیەکەدا جەماوەرێکی زۆر لە هاووڵاتیان، یەکێتیی کرێکارانی پەروەردە و زانست، کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکراتیک (داد)، دایکانی ئاشتی و هاوپشتی مۆر بەشدارییان لە چالاکییەدا کرد. چالاکییەکەی ئەمڕۆ دیاری دەنیز پۆیراز کرا کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر کوژرا.هەروەها ژنان وتیان: "وەک چۆن لە وان سەرکەوتین، لە جۆلەمێرگیش سەردەکەوین،"
لە سەر بەرهەڵێنەی بەری چالاکوانان دا نووسرابوو "ئێمە لە ئیشکگریی دادپەروەریی دژی قەیوم داین"، هەروەها پانکارتی"قەیوم کودەتایە". شارەوانییەکان هی ئێمەن. ناتوانن دەستی لێ بدەن" هەڵواسرا بوون و دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" ، "ژن ژیان ئازادی" وترانەوە.