چالاکییەکان بە داخوازی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەردەوامە.
ئێلح
خزمی زیندانیان و ڕێکخراوەکان لەبەردەم زیندانی جۆری T چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. پۆلیسەکان بە پاساوی "قەدەغەی چالاکی" ویستیان چالاکییەکە ئاستەنگ بکەن. بەڵام جەماوەر لەبەردەم زیندانەکان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو گوتی: "هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە درێژە بە گۆشەگیری دەدەن، لە وڵاتێکدا دادپەروەری هەبێت، ئاسایش بە ترس و تۆقاندن لەبەردەم گەل ناوەستێ، گۆشەگیری هەڵبگرن، شەڕ سودی بۆ کەس نییە".
جەماوەر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و درووشمیان بەرزکردەوە.
ئەزمیر
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومداراوانی ئەگێ لەبەردەم زییندانی کرکلاری ئەزمیر ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و درووشمەکان بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر محەمەد کورشون گوتی: "بۆ ئەوەی کێشەکانی ئەم وڵاتە بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک چارەسەر ببن، پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە کۆببێتەوە. گۆشەگیری ڕێبازێکی ئەشکەنجەیە و قبووڵکراو نییە".
پاشان دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگی شەرمەزار کرد.
پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا و چالاکییەکە بە هەلهەلە لێدان کۆتایی هات.