لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
خزمی زیندانیان و (مە توای دەر) لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.
خزمی زیندانیان و (مە توای دەر) لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای دەر) لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. چالاکییەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بۆ ئاشتی جڤاکی و شکاندنی گۆشەگیری دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا. بەشداربووان چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزە، ئەشکەنجە لەناوببە" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی مە توای دەر دیلەک دەمیر سۆنمەز لە چالاکییەکەدا قسەی کرد، ڕایگەیاند تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن. پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.