له‌ به‌رلین هه‌زاران كه‌س له‌ دژی داگیركاری و خیانه‌ت رێپێوانیان كرد

له‌ پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌رلین كوردستانیان و دۆستانیان، له‌ ژی داگیركاری و خیانه‌ت رێپێوانیان ئه‌نجامدا.

له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ پێشه‌نگایه‌تی كۆن-مه‌د، یه‌ژه‌كه‌-ئه‌ و دیفێند كوردستان له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه‌ به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س رێپێوان ده‌ستیپێكرد.

له‌و رێپێوانه‌دا كه‌ كوردستانیان و دۆستانیان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیاوه‌ تێیدا ئاماده‌بوون، به‌ دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا"، "بژی به‌رخودانی زاپ" و به‌ سازكردنی هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌ستیپێكرد.

له‌ رێپێوانه‌كه‌دا پلاكارد به‌ نوسراوی "هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر كوردستان رابگرن" و پلاكاردی "كوردستان بپارێزه‌"، "نا بۆ تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌ڕه‌كانی ئه‌ردۆغان" به‌رزكرانه‌وه‌.

رێپێوانه‌كه‌ تا براندنبورگێر تۆ به‌رده‌وام بوو له‌وێ گۆڕدرا بۆ میتینگ.

هاوسه‌رۆكانی فه‌د-كورد نیشتمان تارهان و كه‌ره‌م گۆك دوای خوله‌كێك رێزلێنان بۆ یادی شه‌هیدانی گوڵان قسه‌یان كرد و وتیان، "ئێمه‌ رێپێوانه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌ریلا به‌خودێره‌كان ده‌كه‌ین".

له‌ سه‌ر ناوی ناڤ-یه‌ك حاجی چه‌لیكیش وتی، "به‌رخودانی زیندانی ئامه‌د، دروشمه‌كانی سه‌ید ره‌زا و شێخ سه‌عید دروشمه‌كانی ئێمه‌ن".

دوای قسه‌كانی سه‌رۆكی جیك حافز ئه‌حمه‌د تورهاڵی راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ناوی وومێن دیفێند رۆژئاوا (ژنان به‌رگریی له‌ رۆژئاوا ده‌كه‌ن)، دروشمه‌كانی سڵاوكردن له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا وترانه‌وه‌.

هـ . ب