لیژنەى ئاسایشی پەرلەمانی عێراق: تورکیا پلانی جێگیرکردنی ٢٠ هەزار سەربازی لە هەرێم هەیە
لیژنەی ئاسایشی لە پەرلەمانی عێراق، لە زاری ئەندامێکیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تورکیا پلانی جێگیرکردنی ٢٠ هەزار سەربازی هەیە لە باشوری کوردستان.
لیژنەی ئاسایشی لە پەرلەمانی عێراق، لە زاری ئەندامێکیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تورکیا پلانی جێگیرکردنی ٢٠ هەزار سەربازی هەیە لە باشوری کوردستان.
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی عێراق رایگەیاند: “بەگوێرەی دوایین راپۆرتمان تورکیا 70 بنکەی سەربازی و خاڵی چاودێریی لە هەرێم هەیە و پلانیشی هەیە دەیان هەزار سەرباز لەو بنکانە جێگیربکات".
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی: تورکیا پلانی هەیە لە بنکە و خاڵە چاودێرییەکانی لە ناو سنووری هەرێمی کوردستان دا ٢٠ هەزار سەرباز جێگیربکات.
دەشڵێت: رێگریکردن لە لەشکرکێشی و هێرشی تورکیا کارێکی ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراقی هەڵوێستی جدی هەبێت.
ژ.ت