ماک لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوارانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە دوو خاڵی جیاوازدا لە ئامەد دوو کامێرای شاراوەی چاودێریکردن (Fotoxefik)ی دەوڵەتی داگیرکەری تورکییان تێکشکاند.
جەنگاوارانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە دوو خاڵی جیاوازدا لە ئامەد دوو کامێرای شاراوەی چاودێریکردن (Fotoxefik)ی دەوڵەتی داگیرکەری تورکییان تێکشکاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوارانی ئازادی کوردستان (ماک)دا هاتووە، "١٩ی گوڵان لە گۆڕەپانی شەهید ڕەمزی لە ئامەد کامێرایەکی شاراوەی چاودێری سوپای داگیرکەر، لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستنیشانکرا و دواتر ئەم ئامێرەی دەوڵەتی داگیرکەر کە لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانەکە جێگیرکرابوو، تێکشکێنرا."
پەیوەست بە چالاکی دووەمیش هاتووە: "٢١ی گوڵان لە گۆڕەپانی شەهید ڕەمزی لە ئامەد، ئەوە دەسنیشانکرا کە لە کاتی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەر لە گوندی زەنگەسوردا، سیستەمی کامێرای چاودێری شاراوە (Fotoxefik) جێگیرکراوە. لە بەرامبەر ئەم تەکنیکەدا کە وێنەیەکی زۆری هەرێمەکە کۆدەکاتەوە، جەنگاوەرانمان توانیان ئەو ئامێرە تێکبشکێنن."