لە شاری لاڤریۆی وڵاتی یونان چالاکی مانگرتن لەخواردن لە ڕۆژی ١٣١هەمدایە و گروپی ٢٧هەم دەستیان بەچالاکی کرد.
لە چالاکییەکەدا چالاکوانان قسەیان کرد و سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک.
لە کەبپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ١٣١ ڕۆژە بەردەوامە.
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی جاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.
ک-ش