مەکەپە: هاوڕێ کامیل و مەحمود چوونە ریزی نەمرانەوە

مەکەپە رایگەیاند، "هاوڕێ کامیل تورانلیئۆغڵو و مەحمود ئۆزهان چوونە ریزی نەمرانەوە. هاوڕێ کامیل وەک چۆن لەلایەن دوژمنەوە ئازاد نەدەکرا، لە رێگەی چارەسەرنەکردنی پزیشکیەوە لەبەردەم مردن جێهێڵدرا".

لە راگەیەندراوێکدا پارتی کۆمۆنیستی مئۆئیست (مەکەپە) رایگەیاندووە: "هاوڕێ کامیل تورانلیئۆغڵو (فەرهاد) لە زیندانی جۆری ئێفی ژمارە دووی ئەلەزیز کە لە کاندریاوە دوورخرابووەوە لە ئەنجامی وەستانی دڵ چووە ریزی نەمرانەوە. هاوڕێ مەحمود ئۆزهان (ئاپێ دورسون)یش لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣دا لە فەرەنسا کە وەک پەنابەری سیاسی لەوێ دەژیا، بە هۆی وەستانی دڵەوە چووە ریزی نەمرانەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە هاوڕێیانمان کە لە سەنگەرەکانی شەڕدا بە گرتنەبەری رووناکی مەشخەڵی ١٨ی ئایاردا نەمربوون بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و سەرنجی راکێشا بۆ سەر چیرۆکی تێکۆشانی هەردوو شۆڕشگێڕەکان.

مەکەپە رایگەیاند: "هاوڕێ کامیل لە لایەن دوژمنەوە ئازاد نەکرا، لە رێگەی پێنەدانی چارەسەری پزیشکییەوە لەبەردەم مردن جێهێلدرا. لە راستیدا بانگەواز و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی هاوڕێمان کامیل کە بە هۆی کێشەی تەندروستییەوە کران، لەلایەن دەوڵەت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بێ وەڵام هێڵدرانەوە. ئۆباڵی شەهیدبوونی هاوڕێمان لە ئەستۆی دەوڵەت، بەڕێوەبەرایەتی زیندان و کاربەدەستانە".

هـ . ب