مزگین ئارگش: زیندانیانی ئەم چالاکییە بۆ حەقیقەت هەنگاودەنێنین
پارێزەر نەجلا مزگین وتی: "زیندانیانی سیاسی لەم چالاکیەدا تەنها وەک هەڵوێستی ناڕازیبوون چالاکیەکە ئەنجام نادەن، بەڵکو لە هەمانکاتدا وەک بەشێک لە تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەت دەیبینن."
پارێزەر نەجلا مزگین وتی: "زیندانیانی سیاسی لەم چالاکیەدا تەنها وەک هەڵوێستی ناڕازیبوون چالاکیەکە ئەنجام نادەن، بەڵکو لە هەمانکاتدا وەک بەشێک لە تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەت دەیبینن."
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیادا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە و ١٣٠ ڕۆژە بەردەوامە، لە ٤ی نیسانەوە چالاکیەکە گۆڕا بۆ بڕیاری بەشدارنەبوون لە دانیشتنی دادگاکان، ئەنجام نەدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بایکۆتکردنی قسەکردن بە تەلەفون. لەم کاتەدا گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. لە لایەکی دیکەوە زیندانیان بە هۆکاری چالاکیەکانیانەوە دەکەونە بەر لێپرسیەنەوەی دیسپلین و سزایان دەدرێت.
بەڕێوەبەری ئەستەنبولی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، پارێزەر نەجلا مزگین لەسەر ئەم بابەتە قسەیرکرد.
ئارگش لەسەرەتای قسەکانیدا ئەوەی دیاریکرد بە تایبەت لە بەرامبەر گەلی کوردا گۆشەگیرییەکی سەخت هەیە و وتی: "ئەم سیاسەتە لە دورگەی ئیمراڵییەوە دەستیپێکرد. وەک دەزانین ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک لەبەڕێز ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یلدرمی گۆشگیرکراو بەدەستنەهێنراوە."
ئارگش سەرنجی خستە سەر چالاکی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری و باسی لەوەکرد کە زیندانیانی سیاسی ئەم چالاکیە تەنها وەک هەڵوێستێ ناڕازیبوون چالاکیەکە ئەنجام نادەن، بەڵکو لە هەمانکتدا وەک بەشێک لە تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەت دەیبینن و وتی: "لەبەر ئەوەیە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە بونیاتنانی ژیانێکی ئازاددا پێگەیەکی گرنگی هەیە. زیندانیان ئەوەیان دیاریکرد کە پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە لە بەرامبەر ئەم خەباتەدا بێدەنگبن، گۆشەگیری قبوڵ نەکەن."
ئارگش باسی لەوەکرد وەزارەتی داد لەم ڕوەوە هەنگاوێکی ڕوونی نەهاویشتوە و وتی: "بۆ کۆتایهێنان بە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری هەنگاوی پێویست هەیە کە وەزارەت بیگرێتەبەر. بەڵام تا ئێستا وەزارەت هیچی نەکردووە. لە لایەکی ترەوە پێویستە ئەوە دەسنیشانبکرێت کە زیندانیانی سیاسی قۆناغی ئەم چالاکییە تەنها وەک هەڵوێستێ ناڕازیبوون چالاکیەکە ئەنجام نادەن، بەڵکو لە هەمانکتدا وەک بەشێک لە تێکۆشان بۆ خۆگەیاندنە بە حەقیقەت و کۆمەڵگەیەکی ئازاد دەیبینن.
لە کۆتاییدا تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری کە لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت پێویستە وەک بابەتێکی فرە لایەن، یاسای، سیاسی و سۆسیۆ-دەروونی ببینرێت و هەڵبسەنگێنرێت. زۆر گرنگە کە وەزارەتی داد چارەسەری بە کاریگەری هەمیشەی و مرۆی پەیدابکات، لەم بابەتەدا ڕێگە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بگرێت."