بابەتی گرنگ

نامەیەک لە ئیسپانیاوە بۆ سی پی تی: لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالاندا هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ

لە ئیسپانیاوە ٨١ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆمەڵە و سەندیکا سەبارەت بە گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامایەکیان ئاراستەی سی پی تی کرد و داوایان کرد هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.

لە ئیسپانیا ٨١ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەندیکا، کۆمەڵە و ئەکادیمیسیان نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە و پێشێلکردنی شکۆ و کردەوەی نامرۆڤانە (سی پی تی) د، ئالێن میچێڵ کرد. لە نامەکەدا داواکاراوە کە دەستبەجێ لەپێناو رێبەری گەلی کورددا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

لە نامەکەدا هاتووە، کە داوای ملیۆنان کورد هەڵگرتنی گۆشەگیرییە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کردەوانەی لە ئیمراڵی ئەنجام دەدرێن جۆرێکن لە ئەشکەنجە.

لە نامەکەدا هاتووە:

"رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بە ملیۆنان کورد وەک نوێنەری سیاسی خۆیان دەیبینن ماوەی ٣٨ مانگە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دورگەی ئیمراڵی گۆشەگیر کراوە و هیج هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت. بەڕێز ئۆجالان لە ماوەی ئەم گۆشەگیریە نامرۆڤانە و نایاساییەدا رێگەی پێنەدراوە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی دیدار ئەنجام بدات. پەیوەندییەکانی ئۆجالان بە جیهانی دەرەوە پچڕاون و بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت.

لەو ماوەدا تورکیا هەوڵیدا ئیمراڵی بگۆرێت بۆ تابوتێکی سەرئاوکەوتوو. بەڕێز ئۆجالان کە ئێستا تەمەنی ٧٥ ساڵە، ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسدا رووبەڕووی ئەشکەنجەی دڕندانە دەبێتەوە، بەڵام لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا لەبارەی تەندروستی ئەوەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک نازانرێت. دۆخی جەستەیی ئەو بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان کە ئەو وەک نوێنەری سیاسی خۆیان دادەنێن، پرسێکی زۆر هەستیارە.

لەبەر ئەو هۆکارانە کە دژواری دەهێنێتە ئاراوە، ئێمە داوا لە ئێوە لە سی پی تی دەکەین کە هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ. تەنیا بەم جۆرە ترس و دڵەڕاوکێی ئێمە دەڕەوێتەوە. وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە کە بچنە سەردانی هەموو زیندانەکانی دەوڵەتانی ئەندام لەو پەیمانە، کە تورکیاش یەکێکە لەو دەوڵەتانە. ئەوە دەرفەت و تایبەتمەندییەکتان پێدەبەخشێت کە گروپێکی پسپۆڕی خۆیان رەوانەی ئیمراڵی بکەن؛ حکومەتی تورک ناچارە رێگە بە ئێوە بدات دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدەن و دیدارێکی تایبەت سازبکرێت. بەم جۆرە بە بێ ئەوەی لە ژێر هیچ گوشارێکدا بێت، دەتوانێت لەگەڵ ئێوە بە شێوەیەکی شارە پەیوەندی بگرێت.

ئێمە داوادەکەین سی پی تی بە گوێرەی خاڵی ٣هەمینی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئەوروپا دەجوڵێتەوە؛ هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەبێت بنەماکانی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکانی هەموو کەس لە چوارچێوەی یاسادا بە فەرمی بناسێت. بەڕێز ئۆجالان هاوڵاتیەکی دەوڵەتێکی یەکێتی ئەوروپایە کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە مافە مرۆییەکانی خۆی بێبەش کراوە و ماوەی سێ ساڵە لە مافە یاساییە بنچینەییەکانی وەک دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

لە ناخەوە داواکارین کە ئێوە بەپەلە و دەستبەجێ ئەرکەکانتان راپەڕێنن و بۆ دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و چاودێریکردنی تەندروستی ئەو شاندێک رەوانەی دورگەی ئیمراڵی بکەن. لەگەڵ ئەوەش دا ئەگەر ئێوە تورکیا ناچار بکەن کە سەرجەم پێوانەکانی یەکێتی ئەوروپا و سی پی تی جێبەجێ بکات و هانی بدەن کە رێگە بە بنەماڵە و پارێزەرانی ئۆجالان بدات کە سەردانی بکەن، ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین. ئەمە دەبێتە مایەی ئەوەی کێشە هەنوکەییەکانی مافەکانی مرۆڤ کە کاریگەری دەکەنە سەر ملیۆنان کورد هەڵبسەنگێندرێن و رۆحی رێککوتن کە بە خێرایی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد بۆ تورکیا پێویستیە، نوێ دەکرێتەوە".

ئەو لایەنانەی نامەکەیان واژۆ کردووە:

٤٥ دامەزراوە، سەندیکا و رێکخراوی مەدەنی:

*ئاگروپاسیۆن ئیکاریا ئاکۆنتراکۆریێنت، فیدراسیۆنی ئەنارکیستەکانی ئیبێریا، سێڤییا  

*ئاران، ڕێکخراوی گەنجان، بەرشەلۆنە  

*ئەنجوومەنی ئەنتیسپێکسیستا، مەدرید 

  *ئەنجومەنی کۆلادۆ ڤیالبا، مەدرید  

*کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازاد، مەدرید 

*ئاپۆیۆ موتوۆ، ئەراگۆن  

* ڕۆبێرتۆ ئێل پیراتا، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری، کانتابریا  

* کۆمەڵەی هاوپشتی نێوان سەندیکاکان، ڤالێنسیا  

* کۆمەڵەی بەرامبەری سابتێنۆ، تێنریفی  

  زانکۆی گەل، بورگۆس

*لوسیانۆ ڕۆمیرۆ مۆلینا" کۆمەڵەی پەنابەرانی کۆڵۆمبیا، ئەستوریاس  

* هەرەوەزی گواداوکا، باداخۆز  

* هەرەوەزی کرێکارانی شاری ڤالیکاس، مەدرید 

  * هەرەوەزی لە یرێتیمبلێ، مەدرید  

* سۆڵ لیگال، نووسینگەی یاسا، مەدرید 

*کۆسال، لیژنەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکای لاتین، ئەستوریاس 

  * سی ئێس سی ئەی، لیژنەی هاوپشتی لەگەڵ پرسی عەرەبی 

* سی جی تی، کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران 

  * سی جی تی، لقی لا ڕیۆخا  

* سی جی تی، لقی بورگۆس

* سی ئای جی، کۆنفیدڕاڵی نێوان سەندیکاکان گالیسیا، گالیسیا 

  * سی ئێن تی، کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کار، لقی تێروێل 

  * سی ئێن تی، لقی کۆلمێنار ڤیێخۆ 

  * سی ئێن تی، لقی سورات کۆمارکاڵ 

*سی ئێس ئۆ ئەی ، سەنتەری کۆمەڵایەتی، باسک

  *کۆمیتەی ئیکۆلۆژیستە چالاکوانەکان، ئەستوریاس  

*دامەزراوەی کۆمۆنەکان، سەرتاسەری ئیسپانیا 

  * سەندیکای یەکێتی، ئەستوریاس

*کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکاری کەتەلۆنیا  

*لیژنەی نێونەتەوەیی، باسک 

*تۆڕی پشتیوانی کوردستان، ئینگلتەرا 

  *دەستپێشخەری پشتیوانی کوردستان، باسک 

* پارتی سەوز، ئەستوریاس 

*کۆمەڵەی لومالتیک لە هێریاک، باس 

*دایکان دژی فشار، مەدرید 

*ئۆستا، سەندیکای کرێکاران، ئەراگۆن 

* پلاتفۆرمی پاراستنی تەندروستی گشتی، ئاستوریاس 

*گۆڤاری ڤیێنتۆ سور

*رام، کۆمیتەی ئازادی ڕۆژئاوا، مەدرید 

*ماڵی هاوپشتی زابالدی و پامپلۆنا و ناڤارا 

* ١٣ بەرپرسی سەندیکا و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی  

  ٢٢ ئەکادیمیسیان

*ئادریان ئەلمازان گۆمێز، ڤیتۆریا-گاستیز، ئارابا  

*بێگۆنا لاندا کالڤۆ، کاستریلیۆن، ئاستوریاس  

*بنیامین خیمێنیز دی لا هۆز، مەدرید  

*دانیال گارسیا، مەدرید  

*ئیمیلیۆ نیڤادۆ گێرا، کاستریلۆن، ئاستوریاس 

  *ئیستێت ماتیۆ ڕێگویرۆ، مێنارکۆ

* فرانسیسکۆ خۆسێر ئیسپانیۆ، مامۆستای زانکۆی کارلۆس 

  * خافێر ڕۆدریگێز مارتن، ڤایادۆلید  

* خوان ڤیلاسانتی کلارامونتی سێداڤی، ڤالێنسیا  

* خۆسێ میگێل سانێمێتریۆ، مێژوونووس، باس 

*ماریا ئەنتۆنیا ئۆلیڤەر ڕۆتگەر، بەرشەلۆنە  

*ماریا لێتیزیا ئیپیسکۆپۆ، پیزا، ئیتاڵیا  

*مارتا فێرناندێز گارسیا، ئۆڤیدۆ-ئەستوریاس  

*نێلی بۆچی، فیدێنزا، ئیتاڵیا  

*نیکۆلێتا مانۆزاتۆ، ڕۆژنامەنووس 

  *نوریا پۆمپۆسۆ ڕۆدریگێز، کاندابریا 

*ریکاردۆ هۆیۆس براگ، کۆلادۆ میدیانۆ، مەدرید  

* ڕوبێن دی لا پێنا مارتینێز، بورگۆس  

* تێرێزا کۆرتێس جورادۆ، پارلا، مەدرید  

* تیزیانۆ دێل کۆتۆ، ڤیلاسانتا، ئیتاڵیا  

* یانیرا هێرمیدا مارتن، مامۆستای زانکۆ بەشی مێژوو لە شاری کەناریا."

هـ . ب